مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌یادی 59 ساڵه‌ى شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلولدا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران رایده‌گه‌ێنێت له ڕۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا له 11ى ئه‌یلوولى ساڵى 1961 شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول هەڵگیرسا کە بووە شۆڕشێکی سەرتاسەری و خه‌ڵكی كوردستانی به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین وپێکهاتە جیاوازه‌كانەوە، له زاخۆوە تا خانه‌قین له ژێر سەرکردایەتی ڕێبەری نیشتمانیی مستەفا بارزانی نەمر كۆکردەوە.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول، له كاتێكدا ده‌ستی پێكرد، ته‌مى نائومێدی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشابوو، دوژمنانى گه‌لى كوردستان هەموو هەوڵێکیان دەدا بۆ له‌ناوبردنی کو‌لتوور و ناسنامەی گەلی کوردستان و بێبەشکردنی له هه‌موو مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى ژیان. سەرەنجام تێكڕاى خه‌ڵكى كوردستان بوونه پشتیوانیی شۆڕش و به ئیراده و خۆڕاگریی پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رانى رێگه‌ى ئازادى، زۆر ده‌ستكه‌وتى مه‌زن به‌دیهاتن، کە گرنگترینیان کۆکردنەوەی کوردستان بوو لە ژێر یەک ئاڵا و یەک سەرکردایەتیدا. بێگومان یەکێک لە دەسکەوتە مێژووییەکانیش رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادارى 1970 بوو، كاتێک رژێمى به‌عس ناچار بوو دان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌مڕۆ كه یادى ئەو شۆڕشە مەزنەی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، هەرێمی کوردستان به دۆخێكى سەختدا تێده‌په‌ڕێت. بۆیە زۆر پێویسته هه‌میشه گیانى خۆڕ‌اگرى و له خۆبردوویى و به‌ها باڵاكانى شۆڕشی مەزنی ئەیلوولمان له‌به‌رچاوبن و هاندەری زیاترمان بن، بۆ یەکڕیزی و ته‌بایى و پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان.
له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت: به‌رز و پیرۆز بێت یادى شۆڕشى مەزنی ئه‌یلوول ، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى شۆڕشی ئەیلول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دادەنوێنم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.