سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە لە ماوەیەکی نزیکدا ژمارەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق بۆ دوو ھەزار و لە ئەفغانستانیش بۆ چوار ھەزار سەرباز کەمدەکاتەوە
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە لە ماوەیەکی نزیکدا ژمارەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق بۆ دوو ھەزار و لە ئەفغانستانیش بۆ چوار ھەزار سەرباز کەمدەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند "خۆشحاڵم بەوەی کە رایبگەینم کە وەزیری دەرەوە، مایک پۆمپیۆ بەمەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان لایەنەکانی ئەفغانستان سەردانی شاری دۆحە پایتەختی قەتەر دەکات".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا کە قۆناغی کشاندنەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان دەستیپێکردووە و گوتیشی: لەوەتەی سەرەتای مانگی شوبات، کە ئەمە ماوەیەکی زۆرە، ھیچ سەربازێکی ئەمریکی نەکوژراوە. لێرەدا پێشڕەوەی گەورەمان ئەنجامداوە، لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەی سەربازانمان لە ئەفغانستان بۆ چوار ھەزار سەرباز کەمدەکەینەوە. بە ھەمان شێوە ژمارەی سەربازانمان لە عێراق بۆ دوو ھەزار سەرباز کەمدەکەینەوە.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی كه‌م سه‌ربازیان له سووریا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی نه‌وت لەو وڵاتە هێشتووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: "ئێستا سه‌ربازانمان پارێزگاریی له نه‌وته‌كه ده‌كه‌ن. كورده‌كان ده‌پارێزین. ژیانی ئه‌وان باشتر ده‌كه‌ین، چونكه له‌وێ نه‌وت هه‌یه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد كه وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا هه‌نگاوی زۆری هاویشتووه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێكه‌وه كۆبكاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه نێوه‌ندگیرییان كردووه له واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاسییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و رێوره‌سمی فه‌رمیی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كه هه‌فته‌ی داهاتوو له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌شكرد له‌دوای ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، وڵاتانی دیكه‌ش خوازیاری ئه‌وه‌ن بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆكان و گوتی: "له‌گه‌ڵ شای سعوودیه، سه‌لمان بن عەبدولعەزیز قسه‌مكرد، دیالۆگێك ده‌ستپێده‌كه‌ین.
ترەمپ، ئاماژەى بەوە كرد لە ئەگەرى بردنەوەى هەڵبژاردنەكانى ٣ى تشرینى دووەم ئەوە لە ماوەیەكى كورتدا رێككەوتن لەگەڵ ئێران واژوو دەكات و هیواى خۆى لە هاتنى فەڵەستین بۆ سەر مێزى گفتوگۆ دەربڕى.
ترەمپ، ئەوەى وەبیرهێنایەوە كە ئەمریكا پێشتر ساڵانە ٧٥٠ ملیۆن دۆلارى بۆ فەڵەستین خەرج كردووە و گوتى،من پێش ماوەیەك كۆتاییم بەو هاوكارییە هێنا. چونكە وا دیارە فەڵەستینییەكان ئاشتییان ناوێت.
لە بارەى ئەفغانستانەوە، ترەمپ ئاماژەى بەو رێككەوتنە كرد كە لەگەڵ تاڵیبان ئەنجامیانداوە و گوتى، زۆر باش لەگەڵ تاڵیبان، ئەفغانستان و نوێنەرانیان بەڕێدەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.