Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:44

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ھەرێم: ھاوپەیمانان داوایان کردووە بە زوویی پێشمەرگە و بەرگری عێراق رێککەوتن بکەن

کوردستان TV
100%


 ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان و بەغدا لە وەزارەتی پێسشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق بە ئامادەبوونی ھاوپەیمانان بەڕێوە دەچن و بەردەوام ھانی ھەردوولا دەدەن کە بگەنە رێککەوتن

لیوا قارەمان کەمال، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاند  بڕیارە جارێکی دیکە شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دروستکردنی ھەماھەنگی و دانانی بنکەی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان سەردانی بەغدا بکاتەوە، بەڵام ھێشتا رۆژەکە دیاری نەکراوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تاوەکو ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێم و بەغدا دروست نەکرێت و بۆشایی ئەمنی پڕ نەکرێتەوە، ئەو کردەوە تیرۆرستیانە بەو شێوەیە لەلایەن داعشەوە بەرەوام دەبن.

ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان و بەغدا لە وەزارەتی پێشمەرگە راشیده‌گه‌ێنێت ھێزی عێراقی وەکو پێویست لە ناوچە کوردستانییەکان نییە و بە ئۆپەراسیۆنیش کۆتایی بە داعش نایەت، چونکە کاتێک داعش دەزانێت ئۆپەراسیۆن ھەیە، پێش دوو رۆژ ناوچەکە چۆڵ دەکات تا ئۆپەراسیۆن تەواو دەبێت.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ھاوپەیمانان ھەوڵ دەدەن ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لێک نزیک بکەونەوە و خۆشیان لە کۆبوونەوەکان ئامادە دەبن، هەروەها ھانی ھەردوولا دەدەن پەلە بکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، چونکە بەردەوام ھاندەر و فاکتەرن بۆ ئەوەی ھەرێم و بەغدا لە بواری سەربازیدا لە یەک نزیک ببنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.