Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 10:04

سلێمانی ... کۆگایه‌کی ئاوی له‌ده‌به‌نراو داده‌خرێت

کوردستان TV
100%


به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاوی له‌ده‌به‌نراو داده‌خات.
ئه‌مڕۆ دو شه‌ممه‌، لیژنه‌ی به‌دواداچونی كارگه‌ و كۆگاكانی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیاندا رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و دوباره‌ كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كه‌ی، لیژنه‌كه‌ كۆگایه‌كی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داده‌خات.

راشیگه‌یاندوه‌: ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ به‌ كۆگای عه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌نراو، مه‌رجه‌كانی تێدا نیه‌ و بۆ ئه‌و كاره‌ شیاونیه‌، پێشتر پسوڵه‌ی بۆ كراوه‌ و ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌رده‌وام بوه‌ له‌ سه‌رپێچیكردن.

رونیكردوه‌ته‌وه‌: پله‌ی گه‌رمی ئه‌و كۆگایه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی تیایدا عه‌مبار كراوه‌ (33) پله‌ی سه‌دییه‌، له‌ كاتێكدا‌ به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان پێویسته‌ پله‌ی گه‌رمی ئه‌و شوێنه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت له‌ (25)پله‌ زیاتر نه‌بێت چونكه‌ كارلێكی كیمیایی له‌نێوان ئاوی ناو ده‌فره‌كه‌ و پلاستیكه‌كه‌ رو ده‌دات و ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.