Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 09:53

مسته‌فا کازمى سه‌ردانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌چوار چێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بریاره‌  پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی 11 ى 9 ى 2020  مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى پارێزگای سلێمانى و هه‌له‌بجه‌ بكات 

كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ردوو پارێزگادا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ و دواتر سه‌ردانی ده‌روازه‌ى نێوده‌وله‌تى باشماخ ده‌كات


دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌هه‌ولێری پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى  كۆبۆوه‌ و هەردوولا دوایین پێشهات و رەوشی سیاسی عێراق و ناوچەکەیان تاوتووێ کرد، و جەختیان لە خێراکردنی هەولەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕال کردەوە.

دواتر كازمی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان كۆبۆووه‌ و له‌هه‌مان رۆژدا كازمی سه‌ردانى ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلی له‌ زاخۆ كرد 

 هه‌روه‌ها  هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنوره‌كه‌ كازمی سه‌ردانى كه‌مپێكی ئاواره‌كانی شنگال و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی له‌ نزیكه‌وه‌ بینی و له‌ ره‌وشیانی كۆڵییه‌وه‌. 


كه‌مێك پێش ئێستاش نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌نووسینگه‌ى تایبه‌تى خۆی له‌هه‌ولێری پایته‌خت پێشوازی له‌شاندی باڵای حكومه‌تى عێراقی فیدڕال به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمی كرد و بریاره‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ راگه‌یاندراوێك بڵاو بكاته‌وه‌ 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.