Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 09:52

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری به‌ خانمان ده‌دات

کوردستان TV
100%


به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری خانماندا گرتوه‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری به‌‌خانمان ده‌دات.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، لیژنه‌ی چاودێری بازاری سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راپۆرتی كار و چالاكیه‌كانی خۆیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی به‌سه‌ر چونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌ و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (200) پارچه‌ كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆری جوانكاری خانماندا گرتوه‌.

له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌: له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌ره‌سته‌ جوانكاریانه‌ تێیدابوه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ به‌سه‌رچوه‌، به‌ڵام خاوه‌نەکەی به‌نیازبوه‌ به‌سه‌ر خانمان و دوكانداره‌كاندا ساغی بكاته‌وه‌.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته‌ جۆراوجۆرانه‌ی بۆ جوانكاری خانمان به‌كارده‌هێنرێت له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌زیانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌‌، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پێكهاته‌ كیمیاییه‌كه‌یه‌وه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچونی ئه‌و كه‌ره‌سته‌ی خانمان بۆ جوانكاری به‌كاریده‌هێنن، زیان به‌ پێستی ده‌موچاویان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی سوربونه‌وه‌ و دروستكردنی په‌ڵه‌ی ره‌شی بچوك و (ئیلتیهاب) كردنی چوارده‌وری چاو، هه‌روه‌ها دره‌نگ چاكبونه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی میكیاژه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
وتیشی: یه‌كێكی تر له‌ زیانه‌كانی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكار خانمان، قه‌ڵه‌م لێوه‌‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خواردنی خوارده‌مه‌نیدا به‌شێكی تێكه‌ڵ به‌ خوارده‌مه‌نیه‌كه‌‌ ده‌بێت و ده‌چێته‌ گه‌ده‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بونی له‌شی خانمان.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داو‌ا له‌ خانمان ده‌كات، له‌كاتی كڕینی پێداویستییه‌كانتان و بازاڕ كردندا، به‌ وردی سه‌رنج له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و جوانكارییانه‌ بده‌ن، له‌كاتی هه‌بونی گومان یان ماوه‌ به‌سه‌رچو له‌ڕێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777) په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ بكه‌ن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.