Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:30

تەقینەوەیەکی گەورە ئوردنی هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینی لە شاری ئەلزەرقا لە ناوەڕاستی ئوردن، تەقینەوەیەکی گەورە روویدا و دواتر ئاگر کەوتەوە.

رۆژنامەی ئەلغەد لە هەواڵێکیدا کە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمنی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە رایگەیاند کە لە ناوچەی ئەلقەباوی سەربە زەرقا، تەقینەوەیەکی گەورە لە کەمپێکی تۆپهاوێژی سەربە سوپا روویداوە، هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵیانداوە ئەو ئاگرە بکوژێننەوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکە کەوتووەتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا ژمارەیەکی زۆر دیمەنی ئەو تەقینەوەیە بڵاوکرایەوە کە هێشتا هۆکاری روودانەکەی دیار نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.