نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێری پایته‌خت له‌نووسینگه‌ى تایبه‌تى خۆی پێشوازی له‌شاندی باڵای حكومه‌تى عێراقی فیدڕال به‌سه‌رۆكایه‌تى له‌مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد
به‌پێی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان كه‌هاتووه سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11/9/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى گشتیى وڵات و دۆسیا هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دیاتى ئێستا كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگیى گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی کرده‌وه كه خزمه‌ت به ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیرى دابین بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو كه ئیراده و خواستى هاووڵاتیان به‌رجه‌سته بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.