Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:01

سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته‌ سلێمانى

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر كۆبۆوه‌ و له‌راگه‌یاندراوێكیشدا سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌ى نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى گشتیى وڵات و دۆسیا هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و ته‌حه‌دیاتى ئێستا كرده‌وه‌.

 سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ گرنگیى گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی کرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.

 له‌كۆتاییدا سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش كرایه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیرى دابین بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو كه‌ ئیراده‌ و خواستى هاووڵاتیان به‌رجه‌سته بكات.

كه‌مێك پێش ئێستاش كازمی گه‌یشته‌ شاری سلێمانى  له‌فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سڵێمانى له‌ لایه‌ن پارێزگاری سلێمانى پێشوازی لێكرا و بریاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق و  لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان له‌پارێزگاكه‌ كۆببێته‌وه‌ و دواتر سه‌ردانى مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تى  و پارێزگای هه‌له‌بجه‌ ده‌كات

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌هه‌ولێری پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى  كۆبۆوه‌ و هەردوولا دوایین پێشهات و رەوشی سیاسی عێراق و ناوچەکەیان تاوتووێ کرد و جەختیان لە خێراکردنی هەولەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕال کردەوە.

دواتر كازمی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان كۆبۆووه‌ و له‌هه‌مان رۆژدا كازمی سه‌ردانى ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلی له‌ زاخۆ كرد 

 هه‌روه‌ها  هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنوره‌كه‌ كازمی سه‌ردانى كه‌مپێكی ئاواره‌كانی شنگال و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی له‌ نزیكه‌وه‌ بینی و له‌ ره‌وشیانی كۆڵییه‌وه‌.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.