Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 20:40

بارزانی نەمر بۆ هەموو گەلانی ژێردەستەی جیهانی سەلماند کە ئەگەر ویستی رزگاری هەبێت هەموو دونیا ناتوانێ شۆڕش و ئیرادەی گەلێک لەناو ببات

فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌ساڵیادی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت  بارزانی نەمر لە شۆڕشی ئەیلوولدا، نەوەک بە تەنیا هەر بۆ گەلەکەمان، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ژێردەستەی جیهانی سەلماند، کە ئەگەر ویستی رزگاری هەبێت، هەموو دونیا ناتوانێ شۆڕش و ئیرادەی گەلێک لەناو ببات

له‌راگه‌یاندراوێكدا فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت  شۆڕشی ئەیلوول، کە 59 ساڵ بەر لە ئێستا بە رێبەرایەتی جەنەڕال مستەفا بارزانی، باوکی رۆحیی و نەتەوەیی کورد هەڵگیرسا، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بەرخودانی گەلەکەمان لە دژی داگیرکەران.

فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان  راشییگه‌یاندووه‌ كه‌ لە 11ـی ئەیلوولی 1961، ژمارەیەک پێشمەرگە، بە چەکی سووک و سادە بەڵام بە ورەیەکی بەرز و رێبەرایەتییەکی بێوێنە، دەستپێکردنەوەی خەباتیان بۆ رزگاریی گەلی کوردستان راگەیاند.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌شۆڕشی ئەیلوول، کە لە خانەقین تا زاخۆوە نوێنەرایەتیی هەموو خەڵکی کوردستانی دەکرد و تێیدا خوێنی گەنج و لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستان تێکەڵی یەک بوو، بۆ یەکەمجار داخوازییەکانی گەلی کوردستانی لە مافە رۆشنبیری و کولتورییەکان بۆ مافە سیاسییەکان گۆڕی و لە رێککەوتنی 11ـی ئاداری 1970ش، هەموو ئامانجەکانی خۆی بە دەست هێنا.


له‌به‌شێكی دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى فراكسیۆنى پارتیدا هاتووه‌ كه‌ بارزانی نەمر لە شۆڕشی ئەیلوولدا، نەوەک بە تەنیا هەر بۆ گەلەکەمان، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ژێردەستەی جیهانی سەلماند، کە ئەگەر ویستی رزگاری هەبێت، هەموو دونیا ناتوانێ شۆڕش و ئیرادەی گەلێک لەناو ببات.

له‌كۆتاییدا 
فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لەم یادەدا، وەک فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سڵاو دەنێرین بۆ پێشمەرگە و شەهیدانی ئەو شۆڕشەی گەلی کوردستان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو و جەخت لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەو شۆڕشە و بە یاساییکردنیان، دەکەینەوە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.