ئهمڕۆ ههینى له ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە كه بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك لە گوندی (كولەكی گەورە) كە تەقە دەكات و هەروەها هەڕەشە لە دایك و باوكیشی دەكات، دەستبەجێ تیمێكیان پێكهێنا و دوای كەمتر لە سهعاتێك چاودێریكردن، توانییان تۆمەتبارەكە بە ناوی (ا.ص.م) بگرن.
ڕاشیدهگهینن لە كاتی گرتنى تۆمەتبارەكەدا، (كلاشینكۆفێك، دوو مەخزەن، كۆمەڵێك فیشەكی كلاشینكۆف، حەربەیەك، دەمانچەیەكی توركی، مەخزەنێكی دەمانچە، ژمارەیەك فیشەكی زیندووی دەمانچە، ساچمەزەنێك، هەشت دەستە گولـلەی ساچمەزەن، چەقۆیەكی دامبۆكس، چەقۆیەكی جۆری پلایس، چوار چەقۆی رەش و دوو بتڵ خواردنەوەی كحولی) لە ماڵەكەیدا دەستیان بەسەردا گیراوه.
پۆلیسی ههولێر دهشڵێت تۆمەتباری ناوبراو دانی ناوه بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوه و بەپێی ماددەی (21ی چەك) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا كراوه.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.