دره‌ختی "هایپریۆن" درێژترین دره‌خته له جیهاندا كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 115.54 مه‌تر، ئه‌م دره‌خته له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له كرێس ئه‌تكێنز و مایكڵ تایلۆر له 25ی ئابی ساڵی 2006 دۆزرایه‌وه، جۆرێكه له دره‌ختی "سیكۆیا" و ئه‌م دره‌خته له باخچه‌ی "Redwood"ی نیشتمانی له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوونی هه‌یه. هه‌ریه‌ك له دكتۆر ستیڤ سێڵت، مایك تایلۆر، كریس ئه‌تكێنز و رۆبرت ڤان پێڵت له رێگه‌ی هه‌ڵگه‌ڕان به‌و دره‌خته و شۆڕكردنه‌وه‌ی شریتێكی پێوانه‌كردن له سه‌ر رووی ئه‌و دره‌خته‌وه بۆ خواره‌وه جارێكی دیكه ئه‌و دره‌خته‌یان پێوا.
ئه‌م دره‌خته به‌شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی له‌نێوان 500 بۆ 700 ساڵ ده‌ژیی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و دره‌ختانه تۆماركراون كه ته‌مه‌نیان زیاتر له 2 هه‌زار ساڵ ده‌بێت. به‌گوێره‌ی فه‌رمانگه‌ی باخچه نیشتمانییه‌كان، درێژی ئه‌م دره‌خته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌لومه‌رجی كه‌شوهه‌وا گونجاوه‌كان كه له كالیفۆڕنیا به‌رده‌سته، له‌نێوانیاندا پله گه‌رما مامناوه‌نده‌كان به‌درێژایی ساڵ و بارانی به‌لێزمه‌كان به به‌رده‌وامی.
شایه‌نی باسه، ئه‌م دره‌خته له‌ژێر تیشكی هه‌تاو به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات، له یه‌كه‌م ساڵدا له‌ژێر تیشكی هه‌تاودا نزیكه‌ی 46 سم گه‌شه ده‌كات.
ذيَدةر: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.