Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:34

 قایمقامییەتی ھەولێر رێگری لە دروستکردنی گۆڕستانێکی زێدەڕۆ دەکات

کوردستان TV
#7
100%

لەسەر موڵکی گشی لەنزیک گۆڕستانی گردەڕەشە نزیکەی(200)پارچە زەوی لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستکاری کراوەو بەشێوەی پارچە پارچە ئامادەکراوە بەمەستی داگیرکردن و دروستکردنی گۆڕستانێکی نوێ بەشێوەی زێدەڕۆ.

لەمبارەیەوە راگەیاندنی قائمقامییەتی قەزای ناوەندی هه‌ولێر بڵاویكردۆتەوە كه‌ دوای ئەوەی ئاگادارکراو‌نه‌ته‌وه‌ کەوا لەسەر موڵکی گشیی لەنزیک گۆڕستانی گردەڕەشە نزیکەی(200)پارچە زەوی لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستکاری کراوەو بەشێوەی پارچە پارچە ئامادەکراوە بەمەستی داگیرکردن و دروستکردنی گۆڕستانێکی نوێ بەشێوەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی زانکۆی سەلاحەددیین ،لەسەر بڕیاری نەبەزعەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر ، ئێوارە ھەینی ڕێکەوتی11-9-2020 بەسەرپەرشتی قایمقام و بەشی پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج و ھێزی زێرڤانی،ھەڵسان بەئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوان بەتێکدان و نەھێشتنی ئەو زیادەڕۆیەی لەسەر موڵکی گشتی ئەنجام درابوو .

هه‌روه‌ها قائمقامییەتی قەزای ناوەندی هه‌ولێر ڕایدەگەینێ كه‌ دەستکاری کردنی ئەو جۆرە زەویانە و زێدەڕۆیی کردن لەسەر موڵکی گشتی،بەپێی یاسایی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠١٨ ڕێگاپێدراو نییە و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.