پۆلیسی ئوسترالیا پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆر بده‌ن بتوانن بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن.
تۆڕی سی ئێن ئین-ی ئه‌مریكی دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاندووه، كاتێك پیاوانی پۆلیس له‌نێو سه‌نته‌ری خۆیان له هه‌رێمی نیوساوس وێڵز له باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه دانیشتبوون،له‌پڕ گوێیان له‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌بێت و بۆیان روون ده‌بێته‌وه كه بارهه‌ڵگرێكی بچووك له‌به‌رده‌م بنكه‌كیان خۆی كیشاوه به دووئۆتۆمبێلی پۆلیس و له‌شوێنه‌كه رایكردووه.
دوای راوه‌دوونانێكی ئاسایی كه پاڵپشت بووه به شایه‌تحاڵان و كامیرای چاودێری، پۆلیس توانی شوفێری بارهه‌ڵگره بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
دوای پشكنینی بارهه‌ڵگره‌كه پۆلیس توانیویانه بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری (میسامفیتامین ) كه كێشه‌كه‌ی 273 كیلۆگرام بووه، بدۆزنه‌وه. كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت نرخی ماددده هۆشبه‌ره‌كه 145 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.