Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 05:13

 نادر روستی : گەشتیاران جووڵەیان خستووەتە بازاڕەوە

کوردستان TV
100%

كەرتی گەشتیاریی لە هەرێمی كوردستان كە لە مانگی ئاداری رابردووە بەهۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق و هەموو جیهان تووشی سستی ببوو، جارێكی دیكە بوژاوەتەوە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، جارێكی دیكە بوونەوە جێی سرنجی گەشتیارانی خواروو.

نادر روستی،گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارە تەندروستییەکان و داخستنی شوێنە گەشتیارییەکان، ئەوا کەرتی گەشتیاری کەوتە قەیرانێک کە زیانێکی زۆری بەرکەوت چونکە لەسەرەتای پڕۆسەکە شوێنە گەشتیارییەکان داخران".

نادر روستی گوتیشی: "جێگای خۆشحاڵییە لە رۆژانی جەژن بڕیاردرا کە شوێنە گەشتیارییەکان بکرێنەوە و لە ٢١ی ئاب تا ئێستا بارودۆخە گەشتیارییەکان ئاسایی بووەتەوە لە هەولێر و سلێمانی، لە دهۆکیش ئاساییبووەتەوە تەنیا ئەوە ماوە کە رێگا بە گرووپە گەشتیارییەکان بدرێت کە بتوانن بڕۆنە دهۆک".

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئەوەش دەخاتەڕوو كة ئەوەی گرنگە ئەوە بوو کە ئەو پووکانەوەی بازاڕ هەبوو، لەگەڵ هاتنی گەشتیاران، جارێکی دیکە بازاڕەکان بووژانەوە و، گەشتیاران چەندە روو لە شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن، ئەوەندەش روو لە بازاڕ دەکەن و ئەمەش ئەرکی سەرشانی حکوومەت سووک دەکات و گیرفانی هاووڵاتییانیش گەرم دەکات".

نادر روستی ئەوەیشی خستەڕوو کە بەردەوام رێنماییان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان ئەوەیە کە کارئاسانی بکەن و خزمەتگوزارییەکانییان باش بێت و رەچاوی دۆخی تەندروستی بکەن و خۆپارێزی بکەن وەک بەستنی دەمامک و بەکارهێنانی ماددەی پاککەرەوە و، گوتیشی: "هۆتێل و رێستورانتەکان کراونەتەوە، نرخەکان لە رێستورانتەکان هەڵواسراون و گەشتیار ئازادە دەچێتە کام رێستورانت و چێشتخانە و لەکامە شوێنی گەشتیاری دەمێنێتەوە، ئەم جموجۆڵەش جارێکی دیکە کاریگەری کردووەتە سەر بازاڕ".

لەبارەی هاتنی گەشتیارانی لە دەرەوەی عێراقیش، نادر روستی گوتی: "حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە کە فڕۆکەخانەکان کراوەبن بۆ حاڵەتە پێویستەکان، سنوورەکانیش هێشتا ئاسایی نەبووەتەوە، ئەوەی گرنگ بوو کە سەدا ٧٥ بۆ ٨٠ی هاتنی رێژەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دێن".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.