دەستەیەكی نوێ بە ناوی (دەستەی هەماهەنگیی عەرەبی) وەك نوێنەری پێكهاتەی عەرەبی شیعە لە پارێزگاكە پێكهێنرا.
میدیاكانی خۆجێی بڵاویان كردەوە كە لە پارێزگای كەركووك، دەستەیەكی نوێ بە ناوی (دەستەی هەماهەنگیی عەرەبی) وەك نوێنەری پێكهاتەی عەرەبی شیعە لە پارێزگاكە پێكهێنراوە و ئاماژەیان بەوەیشداوە، كە ئەو دەستەیە نوێیە، سەرپشككراوە لەوەی سەبارەت بە دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لە پارێزگاكە و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بەپێی یاسا و دەستوور لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان، دانوستان ساز بكات.
لهمبارهیهوه محەمەد ئەللامی، ئهندام لە دەستەی هەماهەنگیی عەرەبی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا داوای لە سەرجەم پێكهاتەكان لە پارێزگای كەركووك و هێزە سیاسییەكان كرد كە یەكریزبن و ناكۆكییەكانیان وەلانێنن و بەشداری لە پرۆسەی دیموكراتییدا بكەن.
محەمەد ئەللامی به گوتهی خۆی دەستەی هەماهەنگیی عەرەبی لەگەڵ هەر هەولێكی نیشتمانیی دایە، ئەگەر بۆ سەقامگیریی و كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پارێزگای كەركووك بخرێتەگەڕ كە ناونیشانەكەی خۆشەویشتی و پێكەوەژیان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.