Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 05:26

دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و یه‌کێتی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

کوردستان TV
#7
100%


لە سلێمانی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق كۆبوونه‌وه‌ دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خسته‌ڕوو.


خەسرۆ گۆران به‌رپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: راستە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دراوە، به‌ڵام له‌ ماددەی 15ی یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە، لە بڕگەی 6 دا دەڵێ پارێزگاكان پێكدێن لە چەند بازنەیەكی ھەڵبژاردن، بەڵام ڕوون نەكراوەتەوە چەند و چۆن، ئێمه‌ چووین بۆ ئه‌وێ بزانین لایه‌نه‌كان چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌رپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان  گوتیشی: ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بن، به‌رامبه‌ر هه‌ر یاساییه‌ك دارێژرێت له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ بێت كه په‌یوه‌ندی به‌ مادده‌ی 140ه‌وه‌ بێت.

خەسرۆ گۆران گوتیشی: هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كوردستانییەتی ناوچەجێناكۆكەكان لەدەست نەدەین، ئەو پێگەیەی لە پەرلەمانی عێراق هەمانە بەهێزتری بكەین، لەگەڵ لایەنە كوردییەكاندا هەوڵبدەین بەیەك ئاڕاستە كاربكەین.

رزگار حاجی حەمە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوتی:  لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی دیكە لەسەر باشترین بژاردە رێكبكەوین، وەك كورد لە ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكان پێویستیمان بە كۆدەنگی ھەیە.

رزگار حاجی حەمە گوتیشی: تائێستا باسمان لەوە نەكردووە یەك لیست بین، بەڵام دەمانەوێت لەسەر یاساكە یەكدەنگ بین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.