خانه‌واده‌یه‌كی عه‌ره‌ب له بازگه‌ی شێراوه بڕی یه‌ك ده‌فته‌ر و یه‌ك وه‌ره‌قه دۆلار له بازگه‌ی شێراوه وون، ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ئاسایشی بازگه‌ی شێره‌وه - هه‌ولێر ده‌دۆزرێته‌وه ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه كاتژمێری 12 نیوه‌ڕۆ خانه‌واده‌یه‌كی عه‌ره‌ب نیشته‌جێ ئه‌نبار بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر به‌رێده‌كه‌ن له بازگای شێراوه له نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك بڕی یه‌ك ده‌فته‌ر و یه‌ك وه‌ره‌قه دۆلاری ئه‌مریكی له بازگه‌كه وون ده‌كه‌ن.
ئه‌و خانه‌واده‌یه له هه‌ولێر ده‌چنه هۆتێل، خاوه‌ن هوتێله‌كه داوای پاره‌یان لێده‌كات، ئه‌و هاووڵاتیه‌ش بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌چێت كه پێی وایه پاره‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه سه‌یر ده‌كه‌ن پاره‌كه‌یان وون كردووه.
دواتر ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خاوه‌ن هۆتێله‌كه، به خاوه‌ن هوتێله‌كه ده‌ڵێت: بڕی ده‌فته‌ر و یه‌ك وه‌ره‌قه دۆلارم وون كردووه، خاوه‌ن هۆتێله‌كه پێ ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندی به ئاسایشی هه‌ولێره‌وه بكه‌ن، خانه‌واده عه‌ره‌به‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به ئاسایشی هه‌ولێر ده‌كات و ئاسایشی هه‌ولێر بازگه‌ی شێراوه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئاسایشی بازگه‌ی شێراوه ئاسایشی هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌ڵێ پاره‌كه لای ئه‌وان دۆزراوه‌ته‌وه، ئاسایشی هه‌ولێریشی خانه‌واده عه‌ره‌به‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه، هاووڵاتیه عه‌ره‌به‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بازگه‌ی شێراوه، كه پاره‌كه له بازگه‌ی شێراوه‌یه هه‌ر له‌وێش بڕی پاره وون بووه‌كه ڕاده‌ستی خانه‌واده عه‌ره‌به‌كه ده‌كه‌نه‌وه، زۆر سوپاسی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.