Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:41

ئۆتۆمبێلێک له‌ نزیک هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا وه‌رگه‌ڕا چوار که‌س گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
#7
100%

لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوای سه‌ر به‌ پارێزگای هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک وەردەگەڕێت و چوار کەس گیانیان له‌ ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خورماڵ به‌شی فریاكه‌وتن‌ به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2020/9/12  ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی ئەحمەدئاوا- خورماڵ کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە  چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، سەرنشینەكانی ناویشی سەرجەمیان بەڕەگەز عەرەب بوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه‌ وه‌ڕگه‌راوه‌ حه‌وت كه‌سی تیا بووه‌ چوار كه‌سیان مردوون و سێ كه‌سی د‌یكه‌ش برینداربوونه‌ منداڵێكیشان له‌گه‌ڵ بووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.