ژمارەی مردووانی ڕووداوەكەی سە ڕێگای سەیرانگای ئەحمەد ئاوا لە پارێزگای هەڵەبجە بوو بە 6 كەس و تەنها بریندارێكیان لە نەخۆشخانە ماوە.
پاشنوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12-9-2020، دوو برینداری تری رووداوه‌كه‌ی هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه، گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا بووه به 6 كه‌س.
ڕائد بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەئەنجامی ڕووداوی وەرگەرانی ئوتۆمبێلێكی جوری كیا تایبەت لەسەر ڕێگای شاخی ئەحمەد ئاوا- سێ داران، چوار هاولۆاتی بەناوەكانی (موسی محمد علی) تەمەن 72 ساڵ دانیشتوی بغداد – حریە (موئید مكی خلف) تەمەن 27 ساڵ دانیشتوی بغداد – حریە، (محمد عقیل كازم) تەمەن 12 ساڵ دانیشتوی بغداد – حریە، (عقیل كازم حسن) تەمەن 49 ساڵ دانیشتوی بغداد – حریە، گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی تریش برینداربوون.
ڕاشیگەیاند: كه‌مێك پێش ئێستا دوو برینداریان، كە بران بە ناوەكانی (علی هاشم جاسم) تەمەن 68 ساڵ دانیشتوی بغداد – حریە (لگیف هاشم جاسم) تەمەن 57 ساڵ بەهۆی سەختی برینەكانیان گیانیان لەدەستدا.
شایه‌نی باسه ئه‌مرۆ شه‌ممه لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوای سه‌ر به پارێزگای هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک له جۆری كیا وەردەگەڕێت و سه‌ره‌تا چوار کەس گیانیان له ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌مشه‌و دوو له برینداره‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.