Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:36

رێبوار تاڵه‌بانى : زیاتر له‌ 100 ساڵه‌ حکومه‌ته‌کانى عێراق له‌ گه‌ڵ کورد راستگۆ نه‌بوونه‌

بارودۆخێكی نایاسایی و ناده‌ستووری له‌ پارێزگای كه‌ركووك له‌ ئارادایه‌
رێبوار تاڵه‌باني : زياتر له‌ 100 ساڵه‌ حكومه‌ته‌كاني عێراق له‌ گه‌ڵ كورد راستگۆ نه‌بوونه‌
کوردستان TV
100%

رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ كیشه‌ له‌ سه‌ره‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان رایگه‌یاند : كه‌ بارودۆخێكی نایاسایی و ناده‌ستووری له‌ پارێزگای كه‌ركووك له‌ ئارادایه‌ ، جگه‌ له‌ ناسه‌قامگیری سیاسی و ناسه‌قامگیری ئه‌منی ، چه‌ندین كیشه‌ی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابووری له‌و پارێزگایه‌و ده‌وروبه‌ری بوونی هه‌یه‌ .

روونيشيكره‌وه‌ كه‌ ئێستا داعش باڵاده‌سته‌ له‌ناوچه‌كه‌ ، چونكه‌ پرۆسه‌ی ته‌عریب كردن ئێستا به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌ عه‌ره‌به‌كانه‌ داعش و هێزه‌ عه‌ره‌بیه‌كان و سوپا ، دژ به‌ پرسی كورد كه‌وتوونه‌ته‌ ته‌عریبكردنی ناوچه‌ كوردییه‌كان هه‌روه‌ها زیانگه‌یاندن به‌ به‌رووبوومه‌ كشتوكالیه‌كانی جوتیارانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری . ئێستا داعش له‌ هه‌موو كاتێك باڵا ده‌ستتره‌ چونكه‌ لایه‌نه‌كان و هاوكاری ده‌كه‌ن دژ به‌ كورد .

رێبوار تاڵه‌باني راشيگه‌ياند كه‌ داعش ته‌نها دژی كورد چالاكی ئه‌نجام ده‌دات ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سوپا و حشد و داعش هه‌موویان هاوبه‌شن و یه‌ك پرۆسه‌یان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ پاڵپشتی پارێزگای سه‌پێنراوی سه‌ر كه‌ركووك .

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دینار رووی له‌ كه‌ركووك كردووه‌ به‌ناوی مینحه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ زیانیان پێ كه‌وتووه‌ .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر واقیعی ناوچه‌كه‌ بخوێنیینه‌وه‌ نه‌ له‌ رووی ئه‌منی نه‌ له‌ رووی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ هیچی بۆ كراوه‌ و ئه‌و پاره‌یه‌ش زیاتر به‌ هه‌ده‌ر ده‌درێت .

هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ئه‌ویش دیسانه‌وه‌ زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ پارێزگاكان گه‌یاند به‌ تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركووك .

روونيشيكرده‌وه‌ كه‌  ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكن ، چیان بۆ شاری كه‌ركووك كردووه‌ و چاودێری چیان كردووه‌ ، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌ گه‌ڵ به‌رپرسێكی ئه‌و شاره‌ كردووه‌ ؟ ئه‌كید نه‌خێر .

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی مێژووی عێراقی 100ی ساڵه‌ و دوای 2003 به‌دواوه‌ش هیچ حكومه‌تێكی عێراقی راستگۆ نه‌بووه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی كورد و ناوچه‌ كیشه‌له‌سه‌ره‌كان .به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه‌ كات له‌ قازانجی خۆیان ته‌واو بكه‌ن .

فشارێكی سیاسییان له‌ سه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی كورد بكه‌ن .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك پلان و یه‌ك ستراتیژیه‌تیان هه‌بووایه‌ نه‌یانده‌توانی به‌مشێوه‌یه‌ ره‌فتار له‌ گه‌ڵ كورد بكه‌ن

به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت رۆڵی خۆی ببینێت چونكه‌ سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستووره‌ ، به‌ڵام له‌ ئێستاو له‌ رابردووش سه‌رۆك كۆمار ئه‌و رۆڵه‌ی نه‌بینیوه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.