Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:29

ناسر هه‌رکى : سوپای عێراق هاوکاری ئه‌و خه‌ڵکانه‌ن که‌ ته‌عریبى ناوچه‌ کوردییه‌کان ده‌که‌ن

تا ناوچه‌ كوردستانيه‌كان سه‌قامگیر نه‌بێت سه‌رتاپای عێراق سه‌قامگیری به‌ خۆوه‌ نابینێت
ناصر هه‌ركى : سوپای عێراق هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه‌ ته‌عریبى ناوچه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ میانه‌ی به‌شداری له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌ كیشه‌ له‌ سه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن رایگه‌یاند : ده‌سه‌ڵاتی كورد ئه‌وانه‌ي له‌و ناوچانه‌ن  نه‌یانتوانیوه‌ نه‌ خزمه‌ت نه‌ سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی بۆ ناوچه‌كه‌ دابین بكه‌ن ، چه‌ندین ناوچه‌ هه‌ن له‌و ده‌ڤه‌ره‌ بۆته‌ مۆڵگه‌ی داعش و به‌ ئاره‌زووی خۆیان چالاكی تیا ده‌كه‌ن . ناوه‌ به‌ناوه‌ سوپای عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئۆپراسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ نه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ نه‌ هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بووه‌ .

روونيشيكرده‌وه‌ كه‌ زۆر جار سوپای عێراق بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ كیشه‌كان و هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ كه‌ ته‌عریبی ناوچه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ن .

ئه‌و پرسه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی هه‌یه‌ ، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی .

راشيگه‌ياند كه‌ چه‌ندین هێزی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ن كه‌ سوپا و حشد و پۆلیسی ئیتیحادی له‌ خۆ ده‌گرێت به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ وه‌كو پێویست خزمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن ، هه‌روه‌ها رێگرن كه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ ناوچه‌كه‌ بمێننه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری گرفتی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن . ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فشاری ئه‌و حزبانه‌ی كه‌ پاڵپشتی ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن .

ئاماژه‌ي به‌وه‌شدا تا ئه‌و ناوچانه‌ سه‌قامگیر نه‌بێت  سه‌رتاپای عێراق سه‌قامگیری به‌ خۆوه‌ نابینێت

به‌شێك له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ سوودمه‌ندن له‌ناسه‌قامگیری عێراق .

ناصر هه‌ركي ئه‌وه‌شي ئاشكرا كرد كه‌ كاتێك شارێك له‌ شاره‌كانی عێراق فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ی ببات ئه‌وا گه‌نده‌ڵی زۆر ده‌بێت گوێ به‌ یاسا و ده‌ستوور ناگیرێت ، چونكه‌ لایه‌نی مه‌ده‌نی به‌لاوه‌ بنێی ، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئه‌وكات ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها ده‌بێت له‌ گشت بواره‌كان . به‌ نسبه‌ت هه‌لبژاردنیش ، بوونی هێزی سه‌ربازی كێشه‌یه‌كه‌ چونكه‌ زیاتر ساخته‌ ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها پێویسته‌ كورد به‌ یه‌ك لیست له‌و ناوچانه‌ بچنه‌ كێبڕكێوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  ده‌نگی كورد په‌رته‌وازه‌ نه‌بن .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.