هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەریک کوژراو کۆڵبەریک بریندار کراوە.
دوێنێ شهممه هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە بههۆیهوه کۆڵبەرێک بریندار و کۆڵبەرێک کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجامی تەقە هێزە چەکدارەکان کۆڵبەرێک بە ناوی “شارام محەمەدی” تەمەن ٢٤ ساڵ کوژراوە و کۆڵبەرێک بە ناوی “جەعفەر ڕەهبەری”بریندار کراوە.
ئەم دوو کوڵبەرە خەڵکی ئاوایی دەیم قشلاق سەر بە شاری ماکۆ بوون باری جگەرەیان پێ بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.