رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئاشكرای كردووه كه سعوودیه رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له هاندانی به‌حرێن بۆ گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بینیوه.
هه‌ره‌وه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان به‌حرێن و ئیسرائیل رووی نه‌ده‌دا ئه‌گه‌ر سعوودیه چرای سه‌وزی بۆ ههڵنهكردبا.
شایانی باسه دوای ئیمارات، به‌حرێن دووه‌مین وڵاته كه په‌یوه‌ندی دیبلوماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌به‌ستێ.
له‌مباره‌یه‌وه مارك شنایر،حاخامی ئه‌مریكی كه راوێژكاری مه‌لیكی به‌حرێنه به‌فرانس پرێسی راگه‌یاندووه: له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌حرێن سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سعوودیه كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.