وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن وەڵامی بەرپرسانی ئێران دهداتەوەو رایدەگەێنێت: ئه‌و وڵاته بۆتێكدانی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه پاڵپشتی له میلیشیاكان ده‌كات.
عه‌بدول لەتیف بن را‌شد زیانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن وه‌ڵامی لێداوانه‌كانی ئێرانی دایه‌وه‌و گوتی: به‌حرێن خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی و ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری تایبه‌تی وڵاته‌كه‌یدا بكرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زریری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن گوتیشی: ئێران بۆ تێكدادانی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه ،پاڵپشتی پێشكه‌ش به میلیشیاكان كردووه.
شایانی باسه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوێنی شه‌ممه رێككه‌وتنی نێوان به‌حرێن و ئیسرائیلی سهركۆنهكردو رایگه‌یاند: ئه‌م رێككه‌وتنه له‌پێناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكایه‌و زیان به‌دۆزی گه‌لی فه‌له‌ستینی ده‌گه‌ێنێ و رێككه‌وتنه‌كه‌شی به‌هه‌نگاوێكی شه‌رمه‌زاركه‌رانه وه‌سف كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.