Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:25

لەهەولێر ھەڵمەتێک بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ستی پێکرد

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی ھەولێر، بەمەبەستی بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ھەڵمەتێکی لە سنووری پارێزگاکە راگەیاند کە پێنج رۆژ دەخایەنێت.

دلۆڤان محەمەد فاتح جەلال ،به‌ڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "بەمەبەستی خۆپارێزی و لەسەر رێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەست پێ کردنی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنین کە لە میانی پێنج رۆژدا، ٣٥ تیم کاری تیادا دەکەن".

بەگوتەی دلۆڤان محەمەد فاتیح جەلال، ١٠ لەو تیمانە لەناو شاری ھەولێر و دەروازەکان دەبن، ئەوانی دیکەیش لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی ھەولێر ھەڵەمەتەکە ئەنجام دەدەن.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەولێر ئەوەیشی خستەڕوو کە بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵمەتەکە، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەشداری تیادا دەکەن.

بەپێێ ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٣٥ ھەزار و ٩٨٣ کەس و ھەزار و ٣٢٠ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.