شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند: كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، هێزە ئەمنییەكان قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ"یان بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق، ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوێكدا شانەی ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" لە پارێزگای بەسرە ، 33 داواكراو لەگەڵ دوو كەسی دیكە كە هەڵگری رەگەزنامەی ئاسیایی بوون بەهۆی سەرپێچیكردنیان لە نیشتەجێبووندا، دەستگیركراون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دەست بەسەر بڕێك تەقەمەنیشدا گیراوە.
باس لەوەیش كراوە كە بەپێی ئەوەی پێویستبوو مامەڵە لەگەڵ تەقەمەنییەكەدا كراوە و دەستگیركراوەكان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.