Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:43

له‌که‌رکوک راگه‌یاندکارێکی داعش ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
#7
100%

ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق بڵاویكردوه‌ كه‌ توانیوانه‌ راگه‌یاندكارێكی ئاژانسی ئه‌عامق –ی سه‌ر به‌داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیر بكه‌ن.

هه‌واڵگری عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: دوای چاودێریكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌رچاوه‌كانه‌وه‌،تیمه‌كانی هه‌واڵگری توانیان یه‌كێك له‌تیرۆریسته‌كان له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركوك به‌ پێی مادده‌ی چواری تیرۆر ده‌ستگیربكه‌ن .

هه‌روه‌ها هه‌واڵگری عێراق روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌ سه‌ر به‌ تیرۆریستانی داعش بووه‌و وه‌ك راگه‌یاندنكار كاری كردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا دانی ناوه‌ كه‌ ئه‌ركه‌ی تۆماركردنی  ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ بووه‌ كه‌ كاتێك هێرش ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێدەر/ میدیای عێراق

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.