دوای سهردانهكهی مستهفا كازمی بۆ ههرێمی كوردستان و كۆبوونهوهو دیداری لهگهڵ سهرۆك بارزانی و بهر پرسانی حكومی و حزبی لایهنه جیاوازهكان" لهسهر ئاستی شهقامی كوردستانی و عێراقی كاردانهوهو لێكدانهوهی جیاوازی لێكهوتهوه "زۆربهی رایهكان به ئهرێنی باس لهو سهردانه دهكهن . لهو بارهیهوه تویژهری سیاسی موئهیهد جحیشی تایبهت به كوردستان تیڤی باسی له سهردانهكهی كازمی بۆ ههرێمی كوردستان كرد .
جحیشی گووتی: دەتوانین بڵێن خوێندنەوەمان بۆ یٔەو سەردانه که دوای دەستنیشانکردنی وەک سەرۆک وەزیرانی عێڕاق دێت ، یٔەوەیه که پێشتر سەردانی یٔێران و ولایەتە یەکگرتووەکانی یٔەمریکا ،دواتر که گەڕایەوە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ میسڕ و یٔوردەن یٔەنجامدا، که له کاتێکی گرینگدابوو، بۆیه یٔەم سەردانەی بۆ هەرێمی کوردستان له کاتێکی گوونجادابوو، چونکه پێشتر پێنچ تا شەش جار شاندی کوردی سەردانی بەغدای کرد بۆ چارەسەکردنی کێشەکان وەک یٔەوەی پێشتر گووتومه کێشەکان. له یٔاستی یٔیداریی و دەزگایی بوونه و که هیچ پەیوەندی به سیاسەتەوە نیه ،بێگوومان سەرۆک وەزیرانی عێڕاق که سەردان دەکات بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوەند و هەرێمی کوردستانە .
ههروهها جحێشى گووتى: دەبێت یٔەوەش له بیر نەکەین بەوەی هەرێمی کوردستان پاڕێزگا نیه ، بەڵکو هەرێمێکی فەرمی ودەستوورییە و خاوەن حکومەت و دەسەڵاتە و دەزگای فەرمی خۆی هەیه که له دەستوور دا دانی پێنراوە بەمشێوەیەی که باس له هەرێم دەکات ، بەڵێ بێگوومان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ڕێکەوتنی ڕاستەوخۆ ویان بۆ پێشکەشکردنی ڕاوبۆچوونی سەبارەت به کێشەکان به شیوەی ڕووبەڕوو ، یٔەمەش به ڕوونی دیارە ، یٔەگەرچی پێشتر حەیدەر عەبادی که یٔەو کات سەرۆک وەزیران بوو ، کێشەیەک هەبوو سەبارەت به ڕاپرسی و سەردانی هەرێمی کوردستانی نەکرد، من باسی پێش سەردەمی ڕاپرسی دەکەم بهاتایه هیچ کێشەیەک ڕووی دەدا لە نێوان ناوەند و هەرێم؟
یٔەمەش یٔەوە دەگەێنێت که بنچینەی کێشەکان ناوەندە نەوەک هەریم .
ئێوەش ئهوە دەزانن که حەیدەر عەبادی و حکومەتەکەی چ هەڵوێستێکی نەرێنیان هەبوو بەرانبەر به هەریم ، بەڵێ سەردانەکه گرنگە بۆ کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی وحکومی له هەرێمی کوردستان وەک بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کوردستان ،که یٔەمەش گرنگە بۆ کردنەوەی گڕێ کوێرەکانی یٔیداری ، که وەک یٔاماژەم پێکرد هەموو کێشەکان یٔیداریی و دەزگایین، وەک هەناردەکردنی نەوەت و دەرهێنانی نەوەت و خاڵه سنوورییەکان و گومرگەکان یٔەمانه سیاسی نین و ناتونین بڵێین یٔەمه شتەکان پێچەوانەن نەخێر یٔەمه دەستوور به تێرووتەسەل دایڕێشتووە ، لێرەدا من پێشوازی لەم سەردانەی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق دەکەم بۆ هەرێمی کوردستان و خۆشحاڵم به چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان که زیاتر کێشەی یٔیداریین .
سەبارەت به کۆبوونەوەی کازمی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی ، بێگوومان دەبێت یٔەوە بزانین که سەرۆک وەزیران بێ یٔەوەی کوتلەی هەبێت یٔەو پلە گەورەیەی له ناوەند وەرگرت ، که له کاتێکیدابه شێوەیەکی ناسرووشتی هات و کێشەکانی عێڕاق گەیشتە قۆناخێکیی زۆر گەورە وەك خۆنیشاندان و شۆڕشی تشرین و کووشتنی خۆنیشاندەران و زیندانکردن و قەیرانی دارایی و دواتریان کۆڕۆنا هات بۆ یٔەوەی یٔەم کێشانه چارەسەر بکرێت لەوانه یٔەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە وهەڵوەشندەوەی پەرلەمان ، بێگوومان دەبێ لەگەڵ بەڕێز سەرۆک بارزانی ڕێزدار کۆببێتەوە که یەکێکه له مەرجەعە هەرە گەورە سیاسیەکانی عێڕاقە ، کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات که یەكێکه له سەرکردە هەر بە یٔەزموون و گەورەکانی عێڕاق که له ژیاندا ماوە یٔەویش سەرۆك مەسعود بارزانی یه ، بۆیە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران وەک پێشتر یٔاماژەم پێکرد که سەردانی چەند وڵاتیکی کرد و ناویانم هینا ، دەبێت یٔاستی سیاسی دەرەوەو ناوخۆ چارەسەر بکات ، هەر وەک چۆن سەردانی ولاتانی کرد بەمشێوەیەش سەردانی هەریمی کوردستان بکات ، یٔەمەش به پێوویست دەزانرێت که پرسەکان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی یٔاڵووگۆر بکات.
من پێشتر له لێدوانێکمدا بۆ کەناڵەکەتان که ڕینمایی کراوە لەلایەن وڵاتانی یٔەوروپی و یٔەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یٔیداریی نێوان ناوەند و هەرێم و تیکەڵ به پرسە سیاسیەکان نەکرێن، چونکه هەرێمی کوردستان لایەنێکی یٔۆپۆزسیۆن نیە و سیاسەتی جیاو خۆی هەیه ، تەنیا یٔەوە نەبێت که دەستوور ویاساکان بۆیان داناوە ، یٔەمەش یٔەوە ناگەێنێت که هەرێم پێی خۆشە یان نا ،چونکه دەستوو ر ویاساکان زۆر مافی بە هەرێم داوە که ڕاوبۆچوونی خۆی بخاتە ڕوو بەو پێیەی دەیبینێت، ناوەند سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی هەیه ، لێرەدا جگه له دەستوور و یاساکان هیچیکەمان لەبەردهست نیه ، یٔەمەش ماوە بڵێم که بەرێز مستەفا کازمی له هەوڵدانێکی زۆر زۆردایه بۆ چارەسەرکردنی یٔەو کێشە هەڵپەسێرداروانەی نێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان.
سەردانەکەی بۆ کوردستان وکۆبوونەوەی لەگەل بەڕێز مەسعود بارزانی ئەوەمان پی دەڵێ نەوەک به شیێوەیەکی کەم ،بەڵکو هیوایەکی گەورە وزۆر هەیه بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان که بۆ گەلی هەرێمی کوردستان وگەلی عێڕاق به گشتی سوود بەخشە و تا وڵات بچێتە قۆناخی وڵاتانی پێشکەوتوو ، دوای یٔەوەی پێشتر کێشەویٔالۆزییەکان کەلهكه بوون کە سەرۆک وەزیرەکانی پێشوو پەیڕەویان دەکرد هەرهەمووی دووژمنکاری بوو دژی گەلی هەرێمی کوردستان و گەلی عێڕاق.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.