Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:29

به‌ وێنه‌.. پۆلیسی هه‌ولێر دایک و کچێک ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:دایك و كچێك كه‌ فێڵیان له‌ شۆفێران ده‌كرد ده‌ستگیركران.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان / نووسینگەی خەبات، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی ورد، دایک و کچێکیان بە ناوەکانی (ق.ف.چ) و (ئ.ش.ح) لە کاتی ئەنجامدانی دزی و فێڵکردن لە شوفێران دەستگیر کرد، کە لەسەر ڕێگای هەولێر - خەبات، دەستیان لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕادەگرت، دایکەکە شوفێرەکانی سەرقاڵ دەکرد و کچەکەش پارە و شتومەکی لەناو چەکمەجەی ئۆتۆمبێلەکاندا دەدزی، کە پێشتریش هەمان پێشینەیان لای پۆلیس تۆمار کرابوو و زیاتر لە 10 هەزار دۆلاریان بەو فێڵە لە شوفێران دزیبوو.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: تۆمەتباران دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.

5

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.