Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:52

چەند پرۆژەیەکی کارەبا لەپارێزگای سلێمانی جێبەجێدەکرێن

کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەتیه‌كه‌مان و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بارزۆری تۆڕی كاره‌بای چەند گه‌ڕه‌كێك و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، لە سلێمانی چەند پرۆژەیەك جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌:

-دانانی یەك محاویلەی مساعدو چاكسازی محاویلەی 5 فیدەری 194 سنووری كارەبای ئەزمەر.

-گواستنەوەی محاویلە كە رێگرە لەگەرەكی ئیبراهیم ئەحمەد/ وێستگەی كازیوە فیدرەی 194.

-راكێشانی كارەبا بۆ ئیفرازی ژمارە 214ی كەرتی 18 عەربەت/وێستگەی عەربەت فیدەری 91.

-راكێشانی كارەبا بۆ بەشێكی نوێ لەگەرەكی سەروەران لەكەرتی 34 چوارتاق/ وێستگەەی عەربەت فیدەری 2.

-دانانی محاویلەی مساعد بۆ گەرەكی چیا.

-صیانەكردنی محاویلە كۆنەكە/ وێستگەی قرگە فیدەری 192.

-دابین كردنی محاویلەو عەمود بۆ گوندی ژاڵەی سەروو فیدەری 127.

-گۆرینی محاویلەی 2ی فیدەری 121 باشوور تایبەت بەگەرەكی كانی با/ وێستگەی باشوور فیدەری 121.

-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 10 فیدەری 32/ وێستگەی مەڵكەندی.

-چارەسەركردنی كارەبای بازاری گۆیژە فیدەری 33.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ پرۆژه‌كه‌ لەلایەن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (50) رۆژدا تەواو بێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.