لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه له‌سه‌ر داواكاری جوتیاران ماوه‌ی وه‌رگرتنى باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می كاڵه‌ك بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژی دیكه درێژ كرایه‌وه
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو رایدهگهێنێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان لە 15حوزەیران تاوەکو 15ی ئەیلول باجی گومرگی بۆ هەر کیلۆیەک 350 دینارمان دانابوو لەسەر بەرهەمی هاوردەی کاڵەک(گندۆرە).
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەئێستادا کە چەند رۆژێکی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە، جوتیارانمان داوایان کرد کە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، چونکە لە چەند ناوچەیەک بەرهەمی کاڵەکیان ماوە، بۆیە لەسەر داواکاری جوتیاران و پاڵپشت بە یاسایی پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ژمارە 4ی ساڵی 2008 بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەکە بۆ 10 رۆژی تر، واتا وەرگرتنی باج تاوەکو 25ی ئەیلول بەرداوامی دەبێت لەسەر کاڵەکی هاوردە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.