Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:36

زیاتر له‌ 2 هه‌زار که‌سی دیکه‌ له‌ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و 128 که‌سیش مردن

کوردستان TV
100%


له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 128 کەسی دیكه‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 23 هه‌زار و 157 كه‌س.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 128 کەسی دیكه‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و 89 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆمار كراون.

به‌مجۆره‌ تا ئێستا 23 هه‌زار و 157 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ 402 هه‌زار و 29 كه‌س.

ره‌وشی ته‌ندروستی سێ هه‌زار و 791 کەس ناجێگیره‌ و 346 هه‌زار و 242 کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دامەزراوە تەندورستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا سێ ملیۆن و 559 هه‌زار و 565 پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامدراوه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.