Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:04

سلێمانی ... بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبونی نرخ بڕی بەرهەمە هاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبونی نرخ، هاوردەی بەروبومی پەلەوەری دیاریدەكرێت و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەكانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرهەمەكان هاوردە دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە (2020.9.13) لە دیوانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، بڕیاردراوە مانگی داهاتو رێگە بە هاوردەكردنی (300) تۆن پارچەكانی مریشك و (800) تۆن ماسی بدرێت تا كەموكورتیەكان و خواستی بەكارهێنەرەكان و پێداویستی بازاڕ پڕبكاتەوە.

وتیشی: لە كۆبونەوەكەدا بڕیار دراوە تەنها پێنج سەد تۆن گۆشتی سور و پێنج هەزار سەر ئاژەڵا بۆ مانگی ئایندە هاوردەبكرێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.