Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:23

سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران: لێژنەیەک بۆ نەھێشتنی فرەمووچەیی پێک ھاتووە

کوردستان TV
100%


  سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران  رایده‌گه‌ێنێت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ھەنگاوی باشیشی ناوە و ئێستا لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتری و بەپێی یاسای چاکسازی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە مووچەدا پێک هێنراوە و دەستبەکار بووە و، ئیتر نابێت ھیچ کەسێک جگە لە ھەندێک توێژ لە یەک مووچە زیاتر لە بودجەی گشتی سوودمەند بێت.

سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  راگه‌یاند لیژنەیەک پێک ھاتووە بۆ نەھێشتنی فرەمووچەیی لە ھەرێمی کوردستان و نابێت جگە لە چەند توێژێک، ھیچ کەسی دیکە لە جارێک زیاتر لە بودجەی گشتی سوودمەند بێت و لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتری بە بڕیاری ژمارە ٦٥ی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی بایۆمەتری لەبارەی میلاکاتی گشتی و سیستەمی مووچە، ئەمەش یەکێکە لەو کارانەی بەپێی یاسای چاکسازی نابێت ھیچ کەسێک یەک جار زیاتر لە بودجەی گشتی سوودمەند بێت، جگە لەوانەی بەپێی ماددەی ٣ی بڕگەی دوو ھەریەکە لە کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی و ئەنفالکراوان و سوومەندبووانن بەپێی یاسای ژمارە ٩ی جینۆساید لە ھەرێمی کوردستان و، جگە لەم حاڵەتانە ئەوانەی دیکە نابێت لە یەک جار زیاتر سوودمەند بن.

دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ  ده‌شڵێت ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام درا لە نێوان فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و تەکنەلۆژیای زانیاری و بە یەکەوە کار دەکەن بۆ شێوازی پێداچوونە بە سوودمەندبوونی زیاتر لە جارێک لە مووچە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە 1 ى 7  ئەمساڵەوە دەستیان بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کردووە و ھەنگاوی باشیان ناوە و بەردەوامیش دەبن تاوەکو یاساکە بە تەواوی لە ھەموو بوارەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.