وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری24 کاتژمێری رابردووی دۆخی کۆرۆنای لە شاره‌كانى عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند
ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق رایدهگهێنێت ، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 19 هه‌زار و 353 پشكنین بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه ، له‌و ژماره‌یه‌دا 3 هه‌زار و 531 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق ده‌شڵێـت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 73 كه‌س به‌په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 هه‌زار و 422 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌سه‌ره‌تای بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستاكه 290 هه‌زار و 309 كه‌س تووشی كۆرۆنابوون ، له‌و ژماره‌یه‌شدا 8 هه‌زار و 14 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 224 هه‌زار و 705 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت 57 هه‌زار و 590 كه‌سیش له‌ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و 546 تووشبووش به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.