د. جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان رایگه‌یاند :
گرنگه به‌به‌رده‌وامی به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه و راشكاوانه له گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان قسه بكه‌ین راستی و دروستییه‌كان بخه‌ینه روو و گفتوگۆی له سه‌ر بكه‌ین كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی حكومه‌ت كه راشكاو بین له گه‌ڵ خه‌ڵك .
روونيشيكرده‌وه كه له گه‌ڵ ده‌ستبه‌كار بوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد كه ئه‌و به‌رنامه‌یه ئاوێته‌ی پێكهاته‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان بوو ، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو كه حكومه‌ت هه‌نگاوی بۆ نا چاكسازی بوو له هه‌موو بواره‌كان .
كۆمه‌ڵێك ئیجرائاتی به په‌له كران ، داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ین ، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر دووچاری ته‌حه‌دایه‌كی زۆر گه‌وره بووین ئه‌ویش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو نه‌ك ته‌نها له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو له سه‌ر سه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كان . چونكه ئه‌و په‌تایه بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له سه‌رتاپای جیهان هه‌روه‌ها داهاتی هه‌رێمی كوردستان نزیك بووه‌وه له سفر .
وته‌بێژي حكومه‌تي هه‌رێم رايگه‌ياند كه پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه به‌ڵام هه‌موو ده‌زانیین ئه‌و پرۆسه‌یه كاتی ده‌وێت و كۆمه‌ڵێك بابه‌تێكیش له خۆ ده‌گرێت .
له‌و ماوه‌یه لێژنه‌یه‌ك پێكهێنرا و قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری ده‌ستیپێكرد و پرسی دوومووچه‌یی و یان زیاتر یه‌كلا ده‌بێته‌وه و ده‌بڕدرێت ئه‌وانه‌ی كه به‌نایاسایی داده‌نرێت و شوێنی له ناو یاسا نابێته‌وه .
د. جوتیار عادل جه‌ختی كرده‌وه كه حكومه‌ت زۆر جدیه له جێبه‌جێكردنی چاكسازی .
سه‌باره‌ت به خاڵه سنووریه‌كان د. جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند پاره‌یه‌كی زۆر له خاڵه سنووریه‌كان بۆ كۆمپانیاكان ده‌چێت و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زینه‌ی حكومه‌ت ، ئه‌مه‌ش خه‌ریكه حكومه‌ت به‌و گرێبه‌ستانه بچێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه بۆ خه‌ڵك و حكومه‌ت بگه‌رێته‌وه .
تا ئیستا له هه‌رێم نه‌توانراوه سیسته‌مێكی ژمێریاری گشتگیر بوونی هه‌بێت ، كه ئه‌مه نه‌كراوه ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م له هه‌وڵ دایه ئه‌و سیسته‌مه هه‌بێت .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه سیسته‌می بانكی له كوردستان لاوازه و تا ئێستا له كوردستان بانكی حكومی بوونی نیه .
سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌رێم گرنگ بوو ، هیوادارین ئه‌و نزیك بوونه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له سه‌ر گفتوگۆكان .
هه‌رێم ئاماده‌یی نیشانداوه و حكومه‌تی عێراقیش پێویسته به پێی ده‌ستوور رێژه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌رێم له بودجه ته‌رخان بكرێت .
روونیشیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له سه‌ر مافه ده‌ستووریه‌كانی خۆی ناكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.