وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان ئیدانەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر دەکات لە لایەن کەسوکاری نەخۆشێکەوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، بەهۆی ڕووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەلایەن چەند کەسێکی خانەوادەی نەخۆشێک و هێرشی ناڕەوا و نابەجێی سەر پزیشکێکی نیشتەجێ و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەکاتی ئەرکی پیرۆزی مرۆڤ دۆستانە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و قسەی نەشیاو بە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران و تا ڕادەی لێدان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه وەزیری تەندروستی لەگەڵ وەزیری ناوەخۆ و لایەنی پەیوەندار لەسەر هێڵ و پەیوەندی دایە و داوای پەلەی کرد بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تاوانبارانی ئەم ڕوداوە و ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا و سزادانیان و لێکوڵینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن كه هەر ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە نەخۆشخانە و پزیشکی تاوان لێکراو کرد و پێیڕاگەیاندن کەوا تەواوی دامودەزگای پەیوەندار ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ بەسزا گەیشتنی تاوانباران و پاراستنی شکۆی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.