فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه کاتژمێر 4:30 ى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه لەسەر رێگای هەولیر پیرمام لەدەروازەی شاری زێرین، دووئوتومبێلی تایبەت لەجۆرەکانی گێلی و یارس پێکیانداداوە، لەئەنجامی روداوەکە سوپاس بۆخوا هیچ زیانی گیانی نەبوو بەڵام زیانی مادی بونی هەبوو.
فازڵ حاجی راشیدهگهێنێت كه لەکاتی لێکۆلینەوە لەروداوەکە دەرکەوت کەهەردووک شوفێر ژن و مێردی یەکترن و پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبوە، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه کاتێک پیاوەکە چۆتە ماڵ دوبارە کێشە لەنێوانیان دروست بوە، لەئەنجامدا خۆی کێشابو بەدواوەی لای شوفێری ئوتومبێلى هاوسەری و وایکردبو کۆنترۆل لەدەستبدات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەدوای روداوەکەش هەردولا لەسەر کێشەکانیان بەردەوام بون و شوفێرە ئافرەتەکە سەرەرای کێشەکانی پێشوتری داوای قەرەبوی زیانەکانیشی کرد کەبەر ئوتومبێلەکەی کەوتبو، بۆیەکلایی کردنەوەی کێشەکەش سکالا تۆمارکرا لەبنکەی پۆلیسی پیرزین.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.