Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:36

گەشتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا ئیداره‌ى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌  ، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی هاوڵاتیان له‌ رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان و ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری كاڕگێڕی گشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان و نه‌جم عه‌بدوڵا قایمقام له‌ دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی نشینگه‌ی په‌روێزخان و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پشكنینی كۆرۆنا كۆبووه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ به‌پێی رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته‌ ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن له‌ رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌، پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای جێبه‌جێكار كاری پشكنین ئه‌نجام ده‌دات. وه‌ك چۆن له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ جێبه‌جێكراوه‌ بڕیاره‌ له‌ مه‌رزی په‌روێزخانیش ئه‌و رێكارانه‌ بگیرێته‌به‌ر.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، مه‌رزی په‌روێزخان به‌ رووی هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران راگیراوه‌ ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه‌ به‌ پێی رێكاره‌كان هاتوچۆ ده‌ستپێبكاته‌وه‌، پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كارئاسانی ته‌واو بۆ ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن.


له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ پاش ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بڕیاره‌ به‌مزوانه‌ هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له‌ رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌. 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.