Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:15

 رووسیا.. درۆنێکی پێشکه‌وتوو بۆ رزگارکردنی مرۆڤ له‌ شوێنه‌ ئه‌سته‌مه‌کان به‌رهه‌م هێنا

کوردستان TV
100%

درۆنێكی ناوازه‌ی رووسی بۆ رزگاركردنی مرۆڤ له‌نێو له‌ دارستانه‌ گڕگرتووه‌كان و به‌كارهێنانی بۆ شوێنه‌ئه‌سته‌مه‌كان

دیمتری ئه‌رسینتیڤ، دیزاینه‌ری درۆنه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی "ئاڤیا رێسینیا"ی رووسی بۆ دیزاینه‌ر، رایگه‌یاند، ده‌توانرێت درۆنی "BRAERON"ی رووسی قورس كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ستوونی ده‌فڕێت به‌كاربێت بۆ رزگاركردنی مرۆڤ له‌نێو ئه‌و دارستانانه‌ی كه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تێیدا رووده‌دات. شایه‌نی باسه‌، پێشتر ته‌نها بۆ گواستنه‌وه‌ی بار به‌كار ده‌هات.

ئه‌رسینتیڤ گوتی: "تاقیكردنه‌وه‌كانمان توانای درۆنه‌كه‌ی بۆ دابه‌زینی به‌رزایی 20 مه‌تر له‌سه‌ر زه‌وی و راوه‌ستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بارێك هه‌تا كێشی 200 كیلۆگرام پشتڕاست كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش رێگه‌مان ده‌دات له‌ داهاتوودا به‌كاری بهێنین بۆ رزگاركردنی مرۆڤ له‌ دارستانه‌ گڕگرتووه‌كان".

درۆنی "BRAERON" له‌ ئێستادا یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی رووسییه‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌م ئه‌ركه‌ ئه‌سته‌مه‌ ئه‌نجام بدات.

ئه‌رسینتێڤ ئه‌وه‌شی زیاد كرد، درۆنی "BRAERON" له‌ داهاتوودا ته‌یار ده‌كرێت به‌ ده‌ستێكی ئۆتۆماتیكی كه‌ توانای چه‌مانه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ رزگاركردنی كه‌سێك له‌نێو دارستانه‌كان بێئه‌وه‌ی بنیشێته‌وه‌.

روونیشی كرده‌وه‌، درۆنه‌كه‌ له‌ توانایدایه‌ كه‌سێك رزگار بكات و بیگوازێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی 40 كیلۆمه‌تر دوور له‌و شوێنه‌ی كه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تێیدا روویداوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی فڕۆكه‌ هێلكۆپته‌ره‌كان ژیانی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ ناخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌رسینتێڤ ئه‌وه‌شی گوتی، درۆنه‌كه‌ ئامرازێكی كارایه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی فڕۆكه‌كانی دیكه‌، چونكه‌ ته‌نها پێویستی به‌ پانتاییه‌كی دیاریكراو ھه‌یه‌ به‌ درێژی 10 مه‌تر بۆئه‌وه‌ی لێی بنیشێته‌وه‌ و بفڕێت.

به‌گوته‌ی ئه‌رسینتێڤ، ده‌كرێت ئه‌م درۆنه‌ به‌كاربێت بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆست بۆ ناوچه‌ چۆڵه‌كان و كاركردن له‌ ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور و له‌ كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز، ئه‌مه‌ش تێچووی پرۆسه‌كانی گواستنه‌وه‌ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م درۆنه‌ له‌ توانایدایه‌ له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی 40 پله‌ی سیلیزی و 40 پله‌ی سیلیزی ژێر سفره‌وه‌ مه‌ودای 200 كیلۆمه‌تر ببڕێت، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 5 مه‌تر و پانییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 3 مه‌تر و به‌ به‌نزینی یاسایی كار ده‌كات.

ژێده‌ر: Kurdistan CT

ktv

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.