Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:35

یەکەمین دیداری زانستی ئینستیتیوتی پیتۆڵ لە سۆران

تیشک خرایە سەر لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی خوێندنیئاوێتە
کوردستان TV
100%

دوا بەدوای ناساندنی ئینستیتیوتی پیتۆڵ، ئەمڕۆ یەک شەممە 13/9/2020 ئینستیتیوتی پیتۆڵ یەکەمین دیداری زانستی خۆی سازکرد تایبەت بە خوێندنی ئاوێتە (Blended Learning) کە وەزاڕەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەم دواییانەدا بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیاری جێبەجێکردنیدا بۆ پەیڕەوکردن لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان، ناونیشانی دیدار لەلایەن پسپۆڕانی پەروەردە و خوێندنی باڵا تەندروستی تاوتوێ کرا.

لە درێژەی چاڵاکیەکەدا تیشک خرایە سەر لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی خوێندنی ئاوێتە، هەر بەڕێزەو لە گۆشەی تایبەتمەندی خۆیەوە لە بارەی ناونیشانی ناوبراو سەرنجی نیشاندا، لە کۆتاییدا کۆمەڵێک دەرئەنجام خرانەڕوو لە گرنگترینیان جۆرێک لە کۆکبوون سازبوو کە دەکرا کاری زیاتر ئەنجام درابوایە لە توێژینەوەی پاڵپشت بە ڕاپرسی و داتا سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر جۆری خوێندنی ئەمساڵ، بەتایبەت لە وەرگرتنی ڕاو سەرنجی تایبەتمەندەکانی بوارە پەیوەندیدارەکان، کە ئەمە وەک گلەیی بەشێک لە پێشکەشکارانی دیدار دەرکەوت، ئەمەش بەمەبەستی باشتر پێکانی بڕیاری کۆتایی بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021 لە بەرژەوەندی زانست و قوتابیان بە ڕەچاوکردنی باروودۆخی تەندروستی و خۆپارێزی لە کۆڕۆنا ڤایرۆس (Covid 19).

هەروەک بەشداربووانی دیدار ستایشی ئینستیتیوتیان کرد بۆ ڕێکخستن و گرنگیدان بەم جۆرە کارە زانستی و ئەکادیمیانە و بە هەنگاوێکی گرنگیان ناساند، چاڵاکوانانی ئینستیتیوتیش ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر و پێدانی پێشنیار و ڕاوێژ بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی زانست و زانیاری و بەرزکردنەوەی کواڵیت و پاراستنی.

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.