Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:40

گرووپێکی شاخەوانی تابلۆیەک لەسەر چیای هەندرێن دادەنێن

ی تابلۆیەك بۆ چیای هەندرێن كە لە بەرزترین خاڵی چیاكە دانراوە
کوردستان TV
100%

گرووپی شاخەوانی هەندرێن هەستان بەدانانی تابلۆی لوتكە لەسەر چیای هەندرێن لە سنوری قەزای رواندز.
پەیجی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە، كەوا گرووپی شاخەوانی چیای هەندرێن تابلۆی بەرزی چیاكەیان داناوە، چیای هەندرێن بەرزیەكەی 2625 مەترە لەئاستی ڕووی دەریاوە، ڕۆژهەڵاتی چیاكە دەكەوێتە حەساری سەكران، لە باكوریش دەكەوێتە چیای حەسەن بەگ و سەرتیز، لە باشووریش چیای كارۆخە، خۆرئاواشی قەزای ڕواندز، باكووری خۆرئاواشی قەزای سۆرانە".

ئەندامانی گرووپی شاخەوانی هەندرێن 11/9/2020هەستان بەئامادەكردنی تابلۆیەك بۆ چیای هەندرێن كە لە بەرزترین خاڵی چیاكە دانراوە.
تیمێكی حەوت كەسی بە ماوەی پێنج كاتژمێر سەركەوتن لە ڕێگای زینی ماویلیان بۆ گۆڕێ ڕەشماڵان ، لەوێشەوە تالوتكەی سەرەكی ڕۆیشتن، دوای نان خواردنی نیوەڕۆ دەستیان كرد بە دانانی تابلۆی لوتكەی چیای هەندرێن".
چیای هەندرێن كەشوهەوایەكی تایبەتی هەیە وەرزی زستان بەفر و بارانی زۆرە، لە وەرزەكانی تریش هەمیشە هەناسە بایەكی لەسەرخۆی هەیە، ئاستی بینین بە دەوروبەردا جیاوازە.
گەشتیاران و شاخەوانان پێویستە ئاگادری ئەو ڕێنمایانە بن كە دەچنە هەندرێن:
ڕۆیشتنی هەڵە یەك دنیا ڕێگەت بۆ درێژ دەكاتەوە، چونكە دۆڵی زۆری هەیە.
دووەم، پێویستە گەشتیاران یان شاخەوانان تەواو بزانن كێندەر لە چیاكە لوتكەی سەرەكیە، چونكە چەندین لوتكەی ترت دێتە پێش.
لوتكەی سەرەكی ڕێك بەسەر گوندی سەران دادەڕوانێت.
سێیەم، پێویستە گەشتیار شتەكانی تەواو گونجاوبێت پێلاو بە دەرەجە یەك، چونكە ڕۆیشتن زیاتر لە ڕەوەزە بەرد دەبیت.
چوارەم، پێویستە شاخەوانان ئاوی پێویست لەگەڵ خۆیان سەربخەن لە چوار لیتر كەم تر نەبێت بۆ چوون گەڕانەوە لەدوای مانگی شەش".

ktv

ژێده‌ر:زاری كرمانجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.