Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:12

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان: پێویسته‌ دۆخی شه‌نگال ئاسایی بکرێته‌وه‌ نابێت هیچ هێز و لایه‌نێک ئاسته‌نگ دروست بکات

کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 14/9/2020 هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم،پێشوازیی له‌ سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری موسل كرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ له‌دیداره‌كه‌دا دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی سنوری پارێزگای موسڵ و هه‌ره‌شه‌ و مه‌ترسیه‌كانی داعش بۆ سه‌رخه‌ڵكی سڤیڵ و هه‌روه‌ها ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی ناوه‌ناوه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ركوردانی نه‌ینه‌وا وده‌وروبه‌ری تاوتوێكرا.
هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی راێگه‌یاند پێویسته‌ دۆخی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ئاسایی بكرێته‌وه‌، ونابێت هیچ هێز و لایه‌نێك ئاسته‌نگ دروست بكه‌ن له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال، هاوكات گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی فیدراڵ به‌جددی بێته‌ سه‌رهێل و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان بكاته‌وه‌.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.