Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:06

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی دووشه‌ممە 14ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە ڕۆبێرت واڵەر كونسوڵی تازەی ئەمەریكا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق سڵاوی تایبەتی مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختیشی لە دۆستایەتیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان كردەوە و ڕاشیگەیاند كە هەرێمی كوردستان لەناو ناوەندە گرنگەكانی بڕیاری ئەمەریكا جێگەی بایەخێكی تایبەتە. هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو كە ئەمەریكا دەیەوێ لە چوارچێوەی دیاڵۆگی ستراتیژییدا یارمەتیی دۆستەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بدات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراق. هەر لەو كۆبوونەویەەدا شاندی میوان تەئكیدیان لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگی وڵاتەكەیان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وێڕای جەختكردنەوە لە دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و ئەمەریكا سوپاسی دامەزراوە و ناوەندەكانی بڕیاری ئەمەریكای كرد كە بە بایەخەوە سەیری بارودۆخ و پێگەی هەرێمی كوردستان دەكەن و هەورەها هیوای سەركەوتنیشی بۆ كونسوڵی تازەی ئەمەریكا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و تەحەددیاتی بەردەم حكوومەتی عێراقی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و هەروەها لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا لەسەر ڕەهەندە ئابووری و كۆمەڵایەتی و دەروونییەكانی كۆمەڵگە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

2

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.