Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:23

به‌هۆی داڕمانی گردێک له‌ دهۆک که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌هۆی داڕمانی گردێكه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ماسیكێ له‌ دهۆك كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌دهۆك پێیڕاگه‌یاندین: به‌هۆی داڕمانی گردێكی خۆڵ به‌سه‌ر دوو كه‌سدا له‌ شوقه‌كانی مێرسین، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

ڕاشیگه‌یاند: پاش ڕووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتن و پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی دهۆك گواسته‌وه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێخرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.