Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:47

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە رۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بارودۆخی عێراق تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرد کە کەشێکی ئەرێنی و دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە سەر بنەمای دەستوور و جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنانەی هاتوونەتە ئاراوە بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرچاو بگیرێت و لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی نەخوازراوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و نیگەرانیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو ڕەفتارەی لە بەرامبەر دانیشتووانی کوردی ئەو دەڤەرانە دەکرێت . ھەروەھا ئاماژەی بە زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستان لەو دەڤەرانە دا و جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی ئەمنیی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە .
باڵیۆزی ئەمەریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی ئابووری و هاندانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی .

لە دیدارەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمەکانی ھەماھەنگیی زیاتر و ھاوکاریی ئەمەریکا بۆ پێشخستنی دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و تێپەڕاندنی دۆخی سەختی دارایی و تەندروستیی ئێستا کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.