Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:28

پێنج لە تۆمەتبارانی رووداوەکەی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند خۆیان رادەستی یاسا کرد

کوردستان TV
#7
100%


قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، پێنج لە تۆمەتبارانی رووداوەکەی رۆژی (5)ی ئەم مانگەی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند خۆیان رادەستی یاسا کرد.

رەمەك رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند:  ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 14-9-2020، پێنج كەس لە تۆمەتبارانی رووداوەكەی تەكیەی كاكەمەند، خۆیان رادەستی یاسا كرد. 

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ چارەسەری کێشەکانیان پەنا ببەنە بەر یاسا و بەپێی یاسا ماف بۆ خاوەنی دەگەڕێنرێتەوە.

شایه‌نی باسه‌ شه‌وی 5 له‌سه‌ر 6ی ئه‌م مانگه‌ بەهۆی تەقەكردن لە ناحیەی تەكیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ سێ كەس كوژران و دوانی دیكەش بریندار بوون، پێنج كەس لە تۆمەتبارانی رووداوەكە خۆیان رادەستی یاسا كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.