لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم پێشوازی لە جێگری پارێزگاری نەینەوا و قایمقامی قەزایی شنگال کرد.
ئەمرۆ ١٤/٩/٢٠٢٠ بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر بارودوخی ئێستای خەڵکی ناوچەکانی سەر بە پارێزگایی نەینەوا و قەزای شنگال، لێژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەوی هەرێم، بەسەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە، و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بریاردەری لیژنە و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، پێشوازی لە جێگری پارێزگاری نەینەوا و قایمقامی قەزای شنگال کرا.
لە دیدارێکدا سەرۆکی لیژنە، کورتە باسێکی لەسەر کار و چالاکیەکانی لیژنە بۆ شاندی میوان باس کرد، دواتر دەرفەت درا بە جێگری پارێزگاری نەینەوا، بۆ قسەکردن لەسەر تەواوی کێشە و کەم و کوریەکانی خەڵکی ئەو ناوچانە، ھەروەھا قایمقامی قەزایی شنگال چەندین داتا و زانیاری لە سەر قەزایی شنگال بۆ لیژنەکە بەوردی خستەڕوو.
دواتر لە لایەن ئەندامانی لیژنە چەندین پرسیاری تایبەت لە سەر دۆخی ئەو ناوچانە ئاراستەی جێگری پارێزگاری موسڵ و قایمقامی قەزای نەینەوا و قەزای شنگال کرا و جەخت لەسەر ھەماھەنگی زیاتر کرایەوە لەنێوان ھەر دوولادا.
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستەروو.
سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا و مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و له‌وێ ئه‌و باسه خرایه ڕوو ، ئه‌وان داوایان كرد كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاسایی بكرێته‌وه به تایبه‌ت شنگال له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا .
سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری موسڵ رایگه‌یاند: گرفتی زۆرمان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له شنگال هه‌یه و ئومێده‌وارین مسته‌فا كازمی و حكوومه‌تی عێراق كێشه‌كانی شنگال چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سیروان رۆژبەیانی جێگری پارێزگاری نەینەوا جەخیكردەوە، ئارامی و ئاسایشی شنگال جێگیر نییە، گوتیشی: ئه‌و هێزه جۆراو جۆرانه‌ی له نێو سه‌نته‌ری شنگال هه‌یه بچێته ده‌ره‌وه نه‌مێنێت،
لای خۆشیه‌وه مەحما خەلیل قایمقامی شنگال رایگەیاند: خەڵكی زۆر كه‌می شنگال له دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌راونه‌ته‌وه زێدی خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئەو هێزە ناشەرعییانەی لەوێن دەربكرێن كە بوونەتە ئاستەنگ و ئارامی بۆ ناوچه‌كه.
قایمقامی شنگال گوتیشی: ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراقدا رەوشێك هاتووەتە پێش كە داوای گەڕانەوەی ئاوارەكان بكرێت بۆ شنگال، ئەوەی پێویستە پۆلیسی محەلی بمێنێتەوە و ئیدارەی شەرعی بگەڕێتەوە سەر ئیشوكارەكان و ناو شارەكەدا.
هاوكات جوان یونس رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له مافی ده‌نگدانی هاووڵاتییانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆش نابین و بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیش چه‌ند پێشنیازێكمان خستووه‌ته ڕوو، له‌گه‌ڵ جێگری پارێزگاری موسڵیش ئه‌م گفتوگۆیه‌مان كردووه.
له به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گرفت بۆ ده‌نگدان هه‌یه كه بڕیاره له 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌رێوه‌بچێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.