به‌ختیار تاڵه‌بانی چاودێری سیاسی له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا و هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی رایگه‌یاند ئه‌و پرسه بۆ سه‌ره‌تاكانی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق . سه‌ره‌تا شیعه ده‌سه‌لاتداره‌كان له دوای ئازادی عێراق تا راده‌یه‌ك لاواز بوون زیاتر هه‌وڵیان ئه‌دا تۆڵه له سوننه‌كان بكه‌نه‌وه تا ساڵی 2006 ، دواتر هه‌وڵیاندا كه زیاتر یه‌كبگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز بن ، له‌و كاته كورد وه‌كو پێگه پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌بوو ، ده‌ستكراوه‌تربوو ، سه‌ركرده‌كانی كورد زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزو توندوتۆڵ‌تر بوو وای كرد كه وه‌ك هێزێكی پۆڵاین رۆڵ و سه‌نگی خۆی هه‌بێت له عێراق .
دوای 2014 كه به‌ته‌واوی سوننه‌كان لاواز بوون و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌ما ، ئینجا شیعه‌ده‌سه‌لاتداره‌كان روویان له كورد كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له سه‌رتا سه‌ری عێراق بسه‌پێنن .
روونيشيكرده‌وه كه كوردستان تا 2014 له‌و په‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندن دابوو ، بۆ شیعه‌كان جێگه‌ی سه‌رسورمان بوو ، هه‌روه‌ها هه‌ستیان به مه‌ترسی كرد . بۆیه ده‌ستیان كرد قوتی خه‌ڵكی كوردستان ببڕن .
لێره‌ش به‌غدا هه‌وڵی دا كه ئه‌و بڕینه شایسته داراییانه‌ی هه‌رێم به شێوازێك ئه‌نجامی بدات كه گومان لای تاكی كورد دروست بكات كه هه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌مه و هۆكاره بۆ ئه‌و بڕینه‌ی بودجه‌یه .
ئاماژه‌شيدا كه ئه‌وه‌ی كه رووده‌دات به‌رنامه‌یه و ستراتیژه و عه‌قلیه‌تێكی گه‌وره‌تر له پشت ئه‌و پیلانه‌یه .
به پێی گوته‌ی به‌ختیار تاڵه‌بانی چاودێری سیاسی به‌شێك له‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره شیعییانه ئه‌و ده‌ستووریه‌یان پێ هه‌زم ناكرێت ، پێیان وایه له كاتێكی وا نووسراوه كه هێزی داگیركه‌ر له عێراق بووه بۆیه بڕوایان به‌و ده‌ستووره نیه و كاری پێ ناكه‌ن و هه‌ول ده‌ده‌ن كه عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ نه‌ناسێنن ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیاتر مه‌ركه‌زی بن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.